نیسان 06, 2022 03:22 Asia/Tehran
  • ڕاوەستانی جەماوەری پاکستان لە بەرامبەر پیلانی بیانی

ئەندامێکی باڵای کابینەی وەلانراوی پاکستان دەڵێت: خەڵک بە بەشداری لە ھەڵبژاردن و داکۆکی لە پارتی «تەحریکی ئینساف» سوور بوونی خۆیان بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانی بیانی دژی وڵاتەکەیان پیشان دەدەن.

لە کاتێکدا کە پاکستان لەم ڕۆژانەدا دوابەدوای ھەڵوێستی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسییە، «شا مەحمود قورەیشی» وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی وەلانراوو جێگری سەرۆکی پارتی «تەحریکی ئینساف» لە وتووێژێکدا وتی: گەلی پاکستان بە ھیچ کلوجێک دەستوەردانی بیانی لە کاروباری وڵاتەکەیان قەبووڵ ناکەن.

قورەیشی وێڕای ئاماژە کردن بە بێ دەنگە لێکردنی کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران سەبارەت بە وتە ھەڕەشاوییەکانی دژی پاکستان وتی: بڕیارەکانی ئێمە دەبێ بە گوێرەی یاشای بنەڕەتی و خواستی گشتی بێت.

ناوبراو وێڕای مەخابن دەربڕین لە بارەی ھەوڵی لایەنە سیاسییە نەیارەکانی دەوڵەتی پاکستان بۆ کڕینی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمان وتیشی: ناوەڕۆکی گەڵاڵەی متمانە نەبەخشین بۆ خەڵک ڕوون بووەتەوەو بە بەشداری کردنیان لە ھەڵبژاردن و داکۆکی لە پارتی «تەحریکی ئینساف» سوور بوونی خۆیان بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانی بیانی دژی وڵاتەکەیان پیشان دەدەن.

سەرپەیڤ