بێسەروشوێنبوونی بەلەمێکی گەشتیاریی لە ژاپۆن بە 26 سەرنشینەوە
نیسان 23, 2022 23:32 Asia/Tehran
پۆلیسی ژاپۆن ئاشکرایکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەلەمێکی گەشتیاری بە 26 سەرنشینەوە لە هۆکایدۆ ونبووە.
پۆلیسی کەناراوەکانی ژاپۆن بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، تیمی یەختی “کادزو 1” دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئاو چووەتە ناو یەختەکە و لە ژێرئاکەوتن نزیکبووەتەوە.
بەپێی وتەی پۆلیسی کەناراوەکانی ژاپۆن، یەختەکە لە نزیک نیمچە دوورگەی شیریتوکو لە ناوچەی هوکایدو بووە و 26 سەرنشینی هەڵگرتووە کە 24یان گەشتیارن و لەنێویاندا دوو منداڵ هەن، لەگەڵ تیمی بەڕێوەبردنی یەختەکە کە دوو کەسن.
میدیای ژاپۆنی دەڵێت، تا ئێستا چارەنووسی کەشتییەکە و سەرنشینەکانی نادیارە و گەڕان بە هێلیکۆپتەر و بەلەم بەدوایاندا بێئەنجام بووە.