May 23, 2022 06:38 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی ژاپۆنیەکان دژی گەشتەکەی جۆ بایدن بۆ تۆکیۆ

خەڵکی ژاپۆن بەرامبەر بە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ تۆکیۆ ناڕەزایەتیان دەربڕی .

 


لە چوارچێوەی گەشتە ئاسیاییەکانی بۆ کۆریای باشوور، ئێوارەی  (یەکشەممە) سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن گەیشتە ژاپۆن.
رۆژی (یەکشەممە) سەدان کەس لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەردانەکەی جۆ بایدن بۆ تۆکیۆ، کە بڕیارە لەوێ بەشداری لوتکەی چوار قۆڵی سەرکردەکانی کواد بکات (کە لە ژاپۆن، ئەمریکا، ئوسترالیا و هیندستان پێکدێت). ھاتنە سەر شەقام . 
دوای ئەو گەشتە زیاتر لە ١٨ هەزار هێزە ئەمنی و پۆلیسی ژاپۆن لە ئامادەباشی دا بوون.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جۆ بایدن لەگەڵ کیشیدا فومیۆ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆببێتەوە و ڕۆژی سێشەممەش بایدن بەشداری لە لوتکەی چوار قۆڵی  وڵاتانی کواد بکات کە لە ژاپۆن و ئەمریکا و ئوسترالیا و هیندستان پێکدێت.
گەلی ژاپۆن هەمیشە دژایەتیی  ئامادەبوونی سەربازیی و بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان دا کردووە، چەندین جاریش بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دژە ئەمریکا ناڕەزایەتیان لە دژی حکومەتی ژاپۆن و بەرپرسانی ئەمریکا دەربڕیوە.
گەلی ژاپۆن یادی بۆردومانە ئەتۆمییەکانی هێرۆشیما و ناکازاکی لە ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن بۆمب هاوێژەکانی ئەمریکایان لەبیر نەکردووە و هەمیشە ڕق و کینەیان بۆ ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی دەربڕیوە.

سەرپەیڤ