May 29, 2022 07:23 Asia/Tehran
  • ژنێکی ژاپۆنی لایەنگری فەلەستین دوای ٢٠ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا

 فوساکو شیگێ نۆبو، ژنێکی ژاپۆنی لایەنگری دۆزی فەلەستین، دوای ئەوەی ٢٠ ساڵ لە زیندانێکی ژاپۆن زیندانی کرا، ئازادکرا.

فوساکۆ شیگێ نۆبو، ژنێکی لایەنگری فەلەستین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی سوپای سووری ژاپۆن، دوای تێپەڕاندنی سزای ٢٠ ساڵ، دوێنێ (شەممە) لە زیندان ئازادکرا و لەلایەن بنەماڵەکەی و کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و لایەنگرانی لە تۆکیۆ پێشوازی لێکرا.

شیگە نۆبو، تەمەن ٧٦ ساڵ، لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئۆپەراسیۆنی پارتیزانی لە وڵاتانی جۆربەجۆر ئەنجامداوە، لەنێویاندا بۆ پشتیوانیکردن لە  فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان دا.

یەکێک لە خولیاکانی ئەولەناوبردنی ئیمپریالیزم بوو لە ژاپۆن.

شیگێ نۆبو ساڵی 1971 سەردانی بۆ لوبنان کرد و سوپای سووری ژاپۆنی لە بەیروت دامەزراند بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ چەکدارانی فەلەستینی بکات و ببێتە دوژمنێکی سەرسەختی ڕژێمی زایۆنی.

دواجار شیگێ نۆبو لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ژاپۆن دەستگیرکرا و سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی ڕۆڵی لە گەمارۆدانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە هۆڵەندا.

خاتوو فوساکو شیگێ نۆبو، دامەزرێنەری سوپای سووری ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٠١، بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی سوپای سووری ژاپۆنی لە نێو بەندیخانەوە راگەیاند . 

 

سەرپەیڤ