ته‌مووز 09, 2022 08:43 Asia/Tehran
  • هۆکاری کوژرانی ئابێ شینزۆ دەرکەوت

بکوژی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە میانی لێکۆڵینەوەکان دا دانی بە پاڵنەرەکەی دا ناوە بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنەکە.

شینزۆ ئابێ، بە پێشینەترین  سەرکردەی ژاپۆن، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک دا لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری کینتێتسۆ لە نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ لە پشتەوەڕا تەقەی لێکرا و دوای بیسترانی تەقەی دوو گوللە کەوتە سەر زەوی.

تەقەکەرەکە تێتسۆیا یاماگامی تەمەنی ٤١ ساڵە و ئەندامی پێشووی هێزی دەریایی ژاپۆنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی سەداو سیما؛ یاماگامی لە دانپێدانانەکەی دا ڕایگەیاندووە کە پاڵنەرەکانی بۆ ئەم تیرۆرکردنە پەیوەندییەکانی شینزۆ ئابێ بووە لەگەڵ "ڕێکخراوێکی تایبەت" کە کینەی لێی هەیە و کینەی ئەو هیچ سەرچاوەیەکی سیاسی نییە.

پۆلیسی ژاپۆن باسی ئەو ڕێکخراوە و بیروباوەڕەی نەکردووە، دیار نییە کە ئایا ڕێکخراوێکی لەو جۆرە لە دەرەوەی وڵاتی ژاپۆنە یان نا.

هەندێک لە میدیاکانی ژاپۆن ڕایانگەیاندووە کە ئەو ڕێکخراوەی یاماگامی ئاماژەی پێکردووە ڕێکخراوێکی ئایینی بووە.

 پۆلیس هەوڵدەدات بزانێت ئایا یاماگامی بە تەنیا ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجامداوە یان پەیوەندی بە گروپێک یان گروپێکەوە هەیە.

 یاماگامی بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە "هێزەکانی بەرگری دەریایی ژاپۆن" کاری کردووە. لە ماوەی خزمەتکردنی لە هێزی دەریایی، مەشقی بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی وەرگرتووە.

ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی کە سزای لە سێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت.

لە سێ ساڵی ڕابردوودا لەم وڵاتەدا ٦ کەس لە سێدارە دراون.

یاسا ڕێگە بە سزای لە سێدارەدان دەدات بۆ کوشتن، بەڵام ئەم سزایە بە دەگمەن دەدرێتە کەسێک کە کەسێکی کوشتبێت.

سەرپەیڤ