ته‌مووز 13, 2022 07:43 Asia/Tehran
  • ماڵئاوایی خەڵکی ژاپۆن لەگەڵ «ئابە»

ھەزاران کەس لە جەماوەری ژاپۆن بە خڕ بوونەوە لە شەقامەکانی تۆکیۆ لەگەڵ تەرمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە ماڵئاواییان کرد.

«ئابە شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن ڕۆژی ھەینی لە کاتی وتاردان لە ململانێی ھەڵبژاردن لە شاری «نارا»ی باشووری ژاپۆن گوللـەی پێوە نراو کوژرا.

ھەزاران کەس لە جەماوەری ژاپۆن بۆ ڕێزنان لە تەرمەکەی  «ئابە» ڕۆژی سێ شەممە لە شەقامەکانی تۆکیۆ ڕیزیان بەست.

ترۆمبیلەکەی ھەڵگری تەرمی «ئابە» بەرلە گەییشتن بە ھۆڵی بەڕێ کردن لە ناوچەی «شیناگاوا»ی توکیۆ لە چەندین گەڕەک و ناوچەی تۆکیۆو بە نێو حەشیمەتێکی زۆری خەڵک دا تێ پەڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، لە سەرتاسەری تۆکیۆ ئاڵاکان نیوەھەڵکراوە بوون و لە دەرەوەی پەرەستگا ڕیزی درێژی تازیەداران لە دوو لاوە خۆی دەنواندو زۆربەشیان تاجەگوڵینەیان پێ بوو. کۆمەڵێکیان فرمێسکیان ھەڵدەوەراندو کۆمەڵێکیش ھاواریان دەکرد: سوپاس بۆ تۆ ئابە، ماڵئاوا ئابە.

نەریتی تایبەتیی بەڕێ کرانی تەرمی ئابە تەنیا بۆ خزم و کەسی نزیک بەرلەوە لە پەرستگەی «زوجوجی» بەرپاکرا بوو.

سەرپەیڤ