ته‌مووز 16, 2022 07:24 Asia/Tehran
  • پۆلیسی ژاپۆن لە تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ بە بەپرسیار دەرچوو

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پۆلیسی ئەم وڵاتەی بە بەرپرسیار زانی لە تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە.

شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، هەینی ڕابردوو لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک دا لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری "نارا" لە باشووری ژاپۆن، تەقەی لێکرا و کوژرا.

دوابەدوای ئەوەش رەخنە و گازندە لە پۆلیسی ژاپۆن زیادی کردووە و هەندێک لە سەرچاوەکانی ژاپۆن رایانگەیاندووە، پۆلیس کاری پێویستی نەکردووە بۆ رێگرتن لەم رووداوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی تەسنیم ، فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاندووە کە کەمتەرخەمی و کارنەکردنی بەشی پۆلیس لەم وڵاتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کوشتنی شینزۆ ئابێ بووە.

سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن له‌باره‌ی دۆخی پۆلیس له‌ وڵاته‌که‌یدا وتی: هه‌ندێک شت له‌ چالاکییه‌کانیان ده‌بێت ڕاست بکرێته‌وه‌.

 بەمەبەستی ماڵئاواییکردن لە تەرمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، بە هەزاران کەسی ژاپۆن ڕۆژی سێشەممە لە شەقامەکانی تۆکیۆ گردبوونەوە.

سەرپەیڤ