چۆڵ کرانی هەزاران ماڵ لە ژاپۆن لەبەر باهۆز و لێک ترازانی زەوی
ھاتنی باهۆزی ئۆستۆڤایی لە ژاپۆن بووە هۆی داکردنی بارانێکی بەخوڕلە ناوچەکە و ماڵ بەجێ هێشتنی ناچاریی هەزاران کەس.
ناوەندی کەشناسیی ژاپۆن ڕۆژی شەممە رایگەیاند: باهۆزی "میئاری" پاشنیوەڕۆی شەممە لە پاریزگای "شیزۆئوکا" لە باشووری ڕۆژئاوای تۆکیۆی پێتەختی ئەم وڵاتە ھەڵیکرد و بووە هۆی داکردنی بارانێکی یەکجار زۆر و دوابەدوای ئەوەش ناوەندی کەشناسی وشداری لێکترازانی زەوی و ھەستانی لافاوی دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ زیاتر لە حەفتا و دوو هەزار کەس لە شاری «شیزوئوکا» ئاگادار کرا.نەتەوە کە لەبەر ئەگەری لێک ترازانی زەوی ناوچەکە چۆڵ کەن.
ناوەندی کەشناسیی ژاپۆن وشداریی بەرز بوونەوەی شەپۆلی لە ناوچە کەناراوییەکانیشی داوە بە تۆکیۆ و ناوچەکانی گردووپەڕی.
کاربەدەستان هەروەها وشدارییان داوە لە خەڵک لە چۆمەکان نزیک نەبنەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەگەری زۆرە ئاستی ئاوی چۆم و ڕووبارەکان لەناکاو بەرز ببێتەوە.