تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 10:20 Asia/Tehran
  • هه‌ڵوێستی زانکۆییەکانی جیهان له‌ دژی سیاسه‌تی ئاپارتایدی ڕژێمی زایۆنی

کەمپەینی نێونەتەوەیی ئاکادیمیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوای بایکۆتی ئەکادیمیایی ڕژێمی زایۆنی و قەدەی بەشداریی بەرنامە زانستییەکانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕەی ئەلیەوم، زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە زانکۆییەکان لە سەرانسەری جیهان هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند و بەیاننامەیەکیان لە دژی ڕژێمی زایۆنی بڵاو کردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا کە لەلایەن «کەمپینی ئەکادیمی نێودەوڵەتی»یەوە بڵاوکراوەتەوە، زانکۆییەکان خوازیاری بایکۆتی ئەکادیمیی ڕژێمی زایۆنی و قەدەغەی بەشداری لە بەرنامە زانستییەکانی و هەروەها بەکارنەهێنانی فڕۆکەخانەکانی ئەم ڕژێمە بوون.

زانکۆییه‌کان ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یان له‌ وه‌ڵامی پەرەسەندنی ده‌ستدرێژکارییه‌کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین و سیاسه‌تی ئاپارتایدیی ئه‌م ڕژێمە بڵاو کردۆته‌وه‌.

«ڕەمزی عودە»، سکرتێری گشتیی ئەم کەمپینە، جەختی کرد؛ کۆمەڵەی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی پابەندە بە چالاککردنی بایکۆتی ئەکادیمی دژی ڕژێمی زایۆنی و پێشگرتن بە بەکارهێنانی فڕۆکەخانەکانی.

پێشتریش کۆمه‌ڵه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریکی، کۆمه‌ڵه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسیایی- ئه‌مریکی و دامه‌زراوه‌ ئه‌کادیمییه‌ دیاره‌کانی دیکه‌ سیاسه‌تێکی هاوشێوه‌یان گرتبووەبەر و ڕژێمی زایۆنییان بایکۆت کرد.

سەرپەیڤ