قوربانییانی بوومەلەرزەكەی مەغریب نزیک بۆوە لە پێنج هەزار كەس
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی هەینی وڵاتی مەغریبی هەژاند، بە پێی دواین ئامار تا ئێستا دوو هەزار و ٤٩٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٤٧٦ برینداریش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەكان، هەروەها ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیش بێسەروشوێنن و لەلایەن تیمەكانەوە گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
وەزارەتی ناوخۆیی مەغریب لەبارەی قوربانییانی ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی هەینی، چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەی هەژاند، دواین ئاماری خستە ڕوو.
ەپێی دواین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، تا ئیستا دوو هەزار و ٤٩٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٤٧٦ برینداریش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەكان و دۆخی ژمارەیەكی زۆر لەوانەش ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیش بێسەروشوێنن و لەلایەن تیمەكانەوە گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە شاری حەوز هەزار و ٤٥٢ كەس گیانیان لەدەستداوە، لە شاری تارودانت ٧٦٤ كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە شاری چیچاوا ٢٠٢ كەس گیانیان لەدەستداوە، لە مەراكشی پایتەختیش ١٨ كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، شەوی هەینی ڕابردوو بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧ پلەی ڕێختەر هەریەكە لە پارێزگاكانی حەوز، مەراكێش، ئۆوارزازات، ئەزیلال، چیچاوا و تارودانتی لە وڵاتی مەغریب هەژاند، بەو هۆیەشەوە هەزاران كەس بوونە قوربانی.