کووبا: بێ دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش هۆکاری وڵامەکەی ئێران بە زایۆنیستەکان بوو
حکومەتی کوبا وێڕای وریایی دان بەرامبەر بە مەترسی گەلی سەرچاوەگرتوو لە کردەوەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەهاودەستی ئەمریکا دژبە وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند کە بێ دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش لە وڵامدانەوەیەکی پتەو بە بۆردومانکردنەکەی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا هۆکاری وڵامەکەی ئێران بە زایۆنیستەکان بوو.
حکومەتی کوبا لە ڕاگەیاندراوی دژکردەوە بە هێرشە مووشەکی و درۆنیەکەی ئەمدوایانەی ئێران بە ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە پەلاماردانی نایاسایی کۆنسۆلخانەی کۆماری ئیسلامی لە سووریا لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە پێشیلی ئاشکرای مافیاسای نێودەوڵەتی و کۆنڤانیسیۆنی هەزارو نۆسەدو شەست و یەکی ڤیەن و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی خستە مەترسیەوەو ئەگەری بەناوچەیی بوونی شەڕی چاوەڕوان نەکراوی بۆسەر ئاشتی جیهانی بەهێزتر کرد.
ئەو حکومەتە دیسانەوە داواکاریەکەی بۆ دابەزاندنی ئاستی بارگرژی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەزەی دووپات کردەوەو ڕایگەیاند کە تا کاتێک دەستمان ڕانەگا بە ڕێگەچارەسەرێکی گشتگیرو دادپەروەرانەو بەردەوام بەئاراستەی کۆتایی هێنان بە کێشەی فەلەستین و دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆ بۆ گەلەکەی لەنێو سنورەکانی ساڵی هەزارو نۆسەدو شەست و حەوت بە پێتەختی بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵات هیچ ئاشتی و سەقامێک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێگیر نابێ.