داننانی بایدێن بە ناکامی هێزی بەرگری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی لە بەربەرەکانی لەگەڵ خۆفڕەکانی ئێران
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی نا بەوەدا کە بێتوو وڵاتەکەی یارمەتی زایۆنیستەکانی نەکردایە ئاکامی هەڵمەتە تۆڵەگڕەوەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو کاولکارانە دەبوو.
ئێران لە وڵامی پەلامارەکەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر باڵووێزخانەکەی لە دیمشق چەند شوێنێکی نێو خاکی داگیرکراوی کردە ئامانج.
جەوبایدێن دوێنێ وێڕای داننانی ناڕاستەوخۆی بە لینەهاتویی سیستمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیست وتی: بێتوو ئەمریکا فڕیای تلاویڤ نەکەوتایە هەڵمەتەکەی ئێران کاولکار دەبوو.
ڕادیۆی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بەرلەمە ڕایگەیاندبوو کە سیستمگەلی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا لەکاتی هێرشەکەی ئێران دا کەڵکی لێ وەرگیرا، بەڵام زۆرتری نەیانتوانی مووشەکە بالیستیکەکانی ئێران بپێکن و لەو هەشت موشەکەیانەوە کە بەئامانجی بەربەرەکانی لەگەڵ بالستیکەکانی ئێران هاووێژران تەنیا دوانیان کاریان کرد.
شایانی باسە کە هەڵمەتی وەعدەی سادیق وەک خاڵێکی وەرچەرخانی روبەروبوونەوەی ئێران بوو بەدژی ڕژیمی زایۆنیستی و بوە هۆی زیندوکردنەوەی هێزی بەرپێگری و باڵانسی هێزەکان لەبەرژەوەندی ئێران و هێڵی خۆڕاگری.