فەرماندەری پێشووی سێنتکام: هاوێژرانی بە سەدان مووشەک بۆ خاکی داگیرکراو لێهاتووی ئێرانی بەدیار خست
فەرماندەری پێشووی ئەرتەشی ئەمریکا لە ئەفریقاو ڕۆژهەڵاتی ناڤین "سێنتکام" لە نوسینێک دا وێڕای راگەیاندنی ئەوەی کە هاوێژرانی بە سەدان مووشەک و خۆفڕ بۆ خاکی داگیرکراو، لەمانگی ڕابردوو، تەواوی لێهاتووی ئێرانی بەدیار خست پێداگریشی کرد کە سیاسەتی هەنوکەی واشینگتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وڵامدەری هێزی ڕوەو پەرەی ئێران نیە لە ناوچەکەدا.
فرانک مەک کینزی لە نوسینێکی لە بلاڤۆکی ئاتلانتیک دا بانگەشەی ئەوەشی کردوە کە سەرجەمی لێکدانەوەکان سەبارەت بە دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەمریکا لەگەڵ ڕاستیەکی ناخۆش روبەڕوەو ئەویش ئەوەیە کە ءیران هەروا خۆی بە بەڵیێندەری وەدەست هێنانی ئەو ئامانجانە دەزانێ کە وەدەستهاتنەکەیان هەرەشەیە بۆسەر بەرژەوەندی ناوچەکەو ئەمریکا.
فەرماندەری پێشوتری سێنتکام لە درێژەدا وێرای داننانی بە دابەزینی ئاستی لێهاتویە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتویەتی ک لێهاتوویی ئێران لەکاتێکدا پەرە دەستێنێ کە توانای سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕوەو دابەزینەو لەلایەکەوە لایەنگری نێودەوڵەتی لە ڕژیمی زایۆنیستی لە کەم بوونەوەیەو لەلایەکی دیکەشەوە ئێران بەردەوام شێلگیرتر بوە لەسەر کەڵک وەرگرتن لە خاڵە بەهێزو لێهاتوەکانی خۆی.
ناوبراو لە دڕێژەدا وێڕای ئاماژە بە تەوژم و بەربڵاوی هێرشە مووشەکی و خۆفڕیەکەی بۆسەر خاکی داگیرکراو دەڵی کە ئەو هەڵمەتە سەلماندی کە بێتوو بمانهەوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بمێنینەوە پێویستە لە ئامادەباش دا بین، چونکە ئێرانیەکان زۆرجار بەدیاریان خستوە کە لە لاوازیەکەمان کەڵک وەردەگرن.