قۆناغی حەوتی هەڵبژاردن لە هیندستان درێژخایەنترین هەڵبژاردنی جیهانە لە وێستگەی کۆتایی دا
لەدوای چل و سێ ڕۆژ لەدەسپێکی هەڵبژاردنی کۆڕی عەوامی هیندستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی حەوت و کۆتایی درێژخایەنترین هەڵبژاردنی جیهان ناسراو بە لوکسابا دەستی پێکرد.
هەڵبژاردنە پارلمانیەکەی هیندستان لە حەوت قۆناغ و وەک گەورەترین دیموکڕاسی جیهان بە دەنگ وەرگرتن بۆ دیاری بونی چارەنووسی ٥٧ کورسی ئەمڕۆ کۆتایی ثی دێ و رٶژی سێ شەمەی داهاتوو ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە ڕادەگەیەندرێ.
بەر لە دەسپێکی دەنگ وەرگرتن لە شەوی ڕابردوو چەند بەشێکی ئیالەتی بەنگالی ئەو وڵاتە بۆوێنە کەلکەتە شەڕو توندو تیژی سەری هەڵداو بۆمبی دەستی لەچەند دەڤەرێک تەقێندران و ڕۆژی هەینیش هەڵ کوترایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی نورخانی بەربژێری بەرەی سیکۆلاری هیندستان.
بشیوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هەروا بەردەوام بوو چونکە پۆلیس بۆ بلاوەکردن بە کۆبونەوەکانی غورفەی جادوپوور کەڵکی لە گازی فرمێسک هێن وەرگرت.
زۆرتر لە سەدو شەش ملوێن هاووڵاتی هیندستانی بۆوێنە ٥٢ ملوێن و ٤٠٠ هەزار پیاوو چلو هەشت ملوێن و ٢٠٠ هەزار ژن خاوەنی مەرجی دەنگدانن لە دواقۆناغی هەڵبژاردنەکەی "لۆکسابا"دا