ته‌مووز 10, 2024 14:50 Asia/Tehran

جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی خان یۆنسی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە شەرمەزار کردو وتی: باشە ئاخۆ دەبێ تاکەی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان خۆ ڕابگرن لەبەرامبەر داخی ئەو کێشەیەدا؟

بۆرێل پێداگری کرد کە ئەرتەشی زایۆنیست هەڵیکوتایە سەر ئەو بنەماڵانەی کە پەنایان بردبوە بەر قوتابخانەیەکی خان یۆنس کە بەپێی ڕاپۆرتەکان لەئاکامی دا بەدەیان کەس گیانیان لەدەست داو وتی کە باشە ئاخۆ دەبێ تاکەی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان خۆ ڕابگرن بۆ داخی ئەو کێشەیە؟ و هاوکات ڕاشیگەیاند کە هەرچەشنە پێشێلێکی یاسا نێودەوڵەتیەکان شەرمەزار دەکەن و کەسانی دەسەڵاتدار دەبێ بەرپرسیار بن.

ناوبراو وتیشی پێویستە بەخێرایی ئاگربڕ جێگیر بکرێ تاکوو خەڵکی سڤیلی توش بوو دەرفەتێکی هەناسەدانیان هەبێ و هاوکاتیش سەرجەمی گیراوو دیلە فەلەستینیەکانیش ئازاد بکرێن و یارمەتی پێویستی مرۆیی بەڕێ بکرێتە غەزەو لێواری ڕۆژئاوا.

سەرپەیڤ