٥ کەس و ٣ بنیاتی زایۆنیستی لەلایەن یەکیەتی ئوروپاوە بایکۆت کران
یەکیەتی ئوروپا بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ٥ شارۆچکەنشینی توندئاژۆو و ٣ بنیاتی زایۆنیستی دیکەی نێو خاکی داگیرکراو کە دەستیان هەبوە لە توندوتیژی بەدژی خەڵکی فەلەستین لە لێواری ڕۆژئاوا و بەریان گرتوە بە گەیشتنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەزەی بایکۆت کردوە.
ئەو دووهەم جاری بایکۆتی ڕەچاوکراوە لەلایەن یەکیەتی ئوروپاوە بەدژی شارۆچکەنشینەکان کە توندوتیژیان کردوە بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین.
ئەو بایکۆتانە بلۆککردنی دارایی ئەو کەسو دامەزراوە زایۆنیستیانە و قەدەغەی ڤیزاو سەفەر بۆ وڵاتانی ئەو یەکیەتیە لەخۆ دەگرێ و بەمجۆرە سەرجەمی ئەو کەس و بنیاتە زایۆنیستانەی کە لەلایەن یەکیەتی ئوروپاوە بایکۆت کراون بوونە چواردە وێنە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەکیەتی ئوروپادا وتراوە کە ئەو کەس و دامەزراوانەی کە ةاویان لەو لیستی بایکۆتەدایە هۆکاری پێشیلی مەترسیدارو جیدی و سیستماتیکی مافی مرۆڤ خەڵکی فەلەستین بوون لە خاکی داگیرکراو.
زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی بۆوێنە فەڕانسەو ئاڵمانیاو ئیرلەنداو بلژیک و ماڵت و ئیسپانیا لایەنگری خۆیان لەو بایکۆتانە ڕاگەیاند.