کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی تاووتوێی دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئێران، دەرفەتێکی دیکەیە بۆ ئاشکرابوونی مەرایی کاریی ئەمریکاو ئوروپا.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سوپاسی روسیا، چین و ئەلجەزایردەکەین بۆ پشتگرییان لە ئێران و هەروەها سوپاسی ئەو کەسانەش دەکەین کە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێرانیان شەرمەزار کرد. پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، پێشێلکرانی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە. مووشەکەکانی ئیسرائیل بە پاڵپشتیی ئەمریکا، سنوری ئاسمانیی ئێرانیان بەزاند. بەرگریی ئاسمانیمان بەرەڤانی کرد بەڵام ژمارێک لە هێزی سەربازیمان لەکاتی بەرەڤانیکردن لە نیشتمان، شەهید بوون.
ناوبراو وتیشی: ئیسرائیل بەجاران ئەو دەسدرێژکارییانەی ئەنجام داوەو کەسیش بەرەوڕووی نەبۆتەوە. ئێمە بۆمان هەیە بەرەفانی لەخۆمان بکەین. پاڵپشتیی بێ بڕانەوەی ئەمرکا لە ئیسرائیل، گرژیی لەناوچەدا تاوپێ دەدا. کۆتایی شەڕ و ئاژاوەنانەوەی ئیسرائیل، پێویستی بە بڕیاری لێبڕاوانەی ئەنجومەنی ئاسایش هەیە. ئیسرائیل بەوکارانەی جێگەوشوێنی ئەنجومەنی ئاسایش لەناو دەبا. ئەمریکا بەرەڤانی دەکا لە پەلامارەکانی ئیسرائیل و بەرەڤانیی ئێران لەخۆی ئیدانە دەکا، ئەوە نموونەیەکە لە دوو ڕوویی و رەفتاری دژبەیەکی ئەمریکا.
نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: حکومەتی عێراق لای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان سکاڵاکەی پێوشوێن دەگرێ. ئێمە ڕێگە نادەین لەسنوری ئاسمانی حێاق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دیکە کەڵک وەرگیرێ. کردەی رژیمی زایۆنی، پێشێلکەری سەروەریی عێراق بوو. ئێران، دۆست و هاوکارمانە.
"عەممار بن جامع " باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی جەزاییر لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، پێشێلکەری ئاشتیی جیهانییە. ئاشتی ڕاستەقینە، پێویستیی بە ڕەچاوکرانی پرەنسیپ و بنەماکانی ئاشتیی نێونەتەوەیی هەیە. ئێستاکە بەرەوڕووی شەڕ و پێکدادانی ناوچەیین کە شوێنهاتگەلی جیددیی هەیە. هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل دەبێ بەرپرسایەتی کردەکانیان بگرنەئەستۆ.
"قوسەی زەحاک" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ پێش بگرێ بە کردەکانی رژیمی ئیسرائیل. دەسدرێژکارییەکانی ئیسرائیل، ئاشتی و سەقامی ناوچە تێک دەدا. ئیسرائیل، خۆی بە بانتر لە یاسا دەزانێ و دەبێ لەبەر تاوانکاریی و دەسدرێژکارییەکانی سزا بدرێ.
"فو کونگ"ی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا وتی: نیگەرانی ڕەفتارەکانی ئیسرائیلین و داوای دانبەخۆداگرتنمان هەیە. بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەرزۆکە. نەیاری هەرچەشنە کردەیەکی هێرشبەرانەین کە ئاشتی و ئاسایشی ناوچە بخاتە بەر مەترسی. لەسەر هەموو لایەنەکانی شەڕە هەتا بۆ گەڕاندنەوەی هێمنیی بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین هەوڵ بدەن. ئاگربڕ لە غەززە هێشتا هەر ئەستەمە و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشیش پشت گوێ دەخرێن.
"واسیلی نەبنزیا"ی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشدا وتی: هەنووکە ناوچە لەبەر تاوسەندندی توندوتیژییەکان لە دەورووبەری کەرتی غەززە بۆ زیاتر لە یەکساڵ، ناجێگیر بووە. ئەوە، یەکەم پەلاماری ئاسمانیی ئیسرائیل نیە. ئیسرائیل لە چەند حەوتەی ڕابردوودا نیازی خۆی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران نەشاردۆتەوە. ئێمە لەحاند بارگرژیی زیاتر و کێشەی نێوان ئیسرائیل و ئیران، نیگەرانین و خوازیاری دانبەخۆداگرتنین. ئێمە داوا لە ئیسرائیل دەکەین کردەی دنەدەرانە لە خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێنێ. ئەمریکا، داتاگەلی هەواڵگریی بۆ هێرش کردنەسەر ئێران خستووەتە بەردەست ئیسرائیل کە ئەوەش، پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نیودەوڵەتییەکانە.