ناڕەزایەتی هونگاریا لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا
وەزیری دەرەوەی هونگاریا وتی: دوایین هەگبەی بایکۆتی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا بۆتە هۆی قەیرانی وزە لە ئەورووپای ناوەڕاست و هەروەها هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی.
پیتر سیجارتۆ جەختی کرد؛ هەگبەی تازەی بایکۆتی ئەمریکا پشت بە ڕووسیا کێشەیەکی قورسی بۆ ئەورووپای ناوەڕاست ناوەتەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەو کۆمپانیایەی کە ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕێ لە گەیاندنی نەوت بە سربیا لە نێو لیستی بایکۆتەکاندایە. سیجارتۆ بە ئاماژە بە بڕیاری جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە داسەپانی بایکۆت دژ بە کۆمپانیاکانی نەوت و گازی ڕووسیا و هەروەها پیشەسازی نەوتی سربیا (NIS) ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە بوداپێست لەم پێوەندییەدا لەگەڵ هاوبەشەکانی خۆی وتووێژ و ڕاوێژ دەکات.
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خولی تازەی بایکۆتەکاندا هەشت کەس و ناوەندی ڕووسی لە پێوەندی لەگەڵ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و گاز خراونەتە بەر بایکۆت.