جەختی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەززە و یارمەتی گەیاندنی خێرا
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە بەهۆی بەردەوامی پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایونی، داوای کرد بەر بە پەلامارەکان بگیردرێت و خوازیاری یارمەتی گەیاندن بە دانیشتوانی غەزە بوو
ڤۆڵکێر تورک لە بەیاننامەیەکدا پەرەسەندنی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە شەرمەزار کرد کە گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی لە جوگرافیای حەشیمەتی کەرتی غەززەدا دروست دەکات و بە پاکتاوی نەتەوەیی وەسفی کرد. ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەردەوامی بۆردومانی بەربڵاوی غەززە خەڵکی ناوچەکە ناچار دەکات ئەو ناوچەیە بەجێبهێڵن و ئەم پەلامارەی ئیسرائیل نیشان دەدات کە زایۆنیستەکان بە ئەنقەست هەوڵی گۆڕینی هەمیشەیی پێکهاتەی دیمۆگرافیای غەززە دەدەن.ناوبراو وتی: برسێتی لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە