تەنیا 48 کاتژمێر تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی لە ئەمریکا کامالا هەریس و دوناڵد تڕەمپ هەوڵ ئەدەن تا دوایین کردەوەی خۆیان بۆ ڕاکێشرانی دەنگی دەنگدەران بەرەو لای خۆیان بە ئەنجام بگەیینن.
خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی لوبنان و غەززە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەڕێوەچوو.
زۆربەی دەنگدەرانی ئەمریکایی ڕازی نین لە بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە و هەندێکیشیان هیچکام لەم دوو بەربژارە بە خاوەنی شیاوەتی بۆ سەرۆک کۆماری نازانن.
پۆلیسی ئەڵمان دوێنێ پەلاماری ئەو خۆپیشاندەرانەی دا کە خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ و ژینۆساید لە کەرتی غەززە بوون.
ژێدەرە خۆجێیەکان ئێوارەی شەممە باسی حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوی گاردی نیشتمانیی ئەمریکاییان کردووە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتەدا.
دیمیتری پێسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە لێدوانێکدا بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا لەگەڵ هەموو لایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەپەیوەندی دایە، باسی ئامادەیی مۆسکۆی کرد بۆ هەوڵدان لەپێناو چارەسەریی ئەو شەڕ و پێکدادانانە.
ژماری قوربانیانی لافاوە مێژووییەکەی ئیسپانیا هەتا رۆژی هەینی بۆ لانیکەم ٢٠٥ کەس زیادی کردو ڕاپۆرەکان دەریدەخا ژمارێکی زۆر لە خەڵک هێشتا هەر بێ سەروشوێنن.
"جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا هۆشداریی دا، پەسەندکراوەی پەرلەمانی رژیمی زایۆنی لەبارەی قەدەغەی چالاکیی ئانرۆا لە فەلەستین، دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتیی و بنەما مرۆییەکانە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی، لەسەر ئەرکمەندبوونی ئەمریکا سەبارەت بە بەرگری کردن لەم ڕژێمە لە بەرامبەر پەلاماری ئێران جەختی کرد
پیونگ یانگ ڕۆژی پێنجشەممە مووشەکێکی کێشوەربڕی تازەی " هوا سونگ-١٩"ی" تاقی کردەوەوڕێبەری کۆریای باکوور ئەم کارەی بە سەرکەوتوویەکی ئاشكرا زانی