کانونی دوھەم 08, 2017 07:43 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق

بیناڵی ییلدریم " سەرۆک وەزیرانی تورکیا ، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە گەیشتە هەولێر و لە فڕگەی ئەو شارە لە لایەن " نێچیروان بارزانی" سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە پێشوازی لێکرا .

بن عەلی ییلدریم " سەرلە بەیانی  ڕۆژی شەمە  لە سەرووی شاندێکی پلە بەرزی سیاسی  ئابووریدا  گەیشتە  بەغدا  و لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران  و سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و " فواد مەعسوم " سەرۆک کۆماری ئێراق  دیدار و وتووێژی  کرد .

سەرۆک کۆماری  ئێراق  دوانیوەڕۆی  شەمە  لە دیداری  بن عەلی ییلدریم  سەرۆک وەزیرانی  تورکیا  خوازیاری خێرا کردنەوەی   لەناو بردنی  بارگرژیەکانی  نێوان دوو  وڵات  بوو  .

فواد مەعسوم  لە و  دیدارەدا  وتی  :    بەرژەوەندی  هاوبەش  و پەیوەندی   مێژوویی   دوو  وڵات  خوازیاری   خێرا بوونەوەی   لەناو چوونی   ناکۆکی  و بارگرژیەکانی  نێوان  دوو  وڵاتە . 

مەعسووم  هەروەها  جەختی  کرد  : پێویستە  دوای  سەرکەوتن  بەسەر   تاقمی  تێرۆریستی  داعش  لە  ئێراق  و سووریا   ؛  وڵاتانی  ناوچە    بۆ  بەرەنگار بوونەوەی   توند ڕۆیی و تێڕۆریزم  کە  دەتوانێ  بگوازرێتەوە  بۆ  قۆناغی  پێشکەوتووتر  ،  هاوکاریە   ناوچەییەکان  پەرە پێی  بدەن . 

لەو  دیدارەدا  بن عەلی  ییلدرم یش  باسی  کرد  لە  هۆگری  وڵاتەکەی  بە   هاوکاری  لە  گەڵ  ئێراق  لە شەڕ   بە دژی   تێرۆریزم  و هەروەها     پەرەی  پەیوەندیەکانی   دوو  وڵاتی  دراوسێ .   دوێنێ  لە کۆتایی  دیداری     سەرۆک وەزیرانی    ئێراق و تورکیاش  ڕاگەیندرا  :  ئانکارا    ڕەزامەندی  دەربڕیووە  لە  گەڵ   چوونەدەری  هێزە   سەربازیەکانی  خۆی  لە  باکووری   ئێراق . پرسێک  کە  لە  ساڵ و نیوێک  بەرلەوە  بووەتە   هۆی  بە دی  هاتنی   ناکۆکیەکی    زۆر  لە   نوێان  دوو  وڵاتدا  .

 تورکیا گروپێک  لە  سەربازانی  خۆی  لە  بنکەیەک   لە  باکووریی  مووسڵ   بە ناوی ب ەعشیقە  جێگیر  کردووە   و تا  ئیستا     بە  داخوازیەکانی  پەیتاپەیتای  بەغدا  بۆ  چوونە دەری  ئەو  هێزانە  لە  خاکی  ئێراق   وڵامی  نەرێنی  داوەتەوە .