دۆزرانەوەی بڕێکی زۆری چەکەمەنی وماددەی تەقینەوەیی لەناوچە جیاجیاکانی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i325567-دۆزرانەوەی_بڕێکی_زۆری_چەکەمەنی_وماددەی_تەقینەوەیی_لەناوچە_جیاجیاکانی_بەغدا
ناوەندی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی بەغدا، ڕایگەیاند، بڕێکی زۆری چەکئامێر و ماددەی تەقینەوەیی لە ناوچە جیاجیاکانی شاری بەغدا دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2018 14:50 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بڕێکی زۆری چەکەمەنی وماددەی تەقینەوەیی لەناوچە جیاجیاکانی بەغدا

ناوەندی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی بەغدا، ڕایگەیاند، بڕێکی زۆری چەکئامێر و ماددەی تەقینەوەیی لە ناوچە جیاجیاکانی شاری بەغدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، ناوەندی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی بەغدا ڕایگەیاند؛ هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ئەو چەکئامیرە نایاساییانەیان لە ئۆپراسیۆنی پشکنین لەناوچەی ئەلفەزیلە و حەی ئەلعامل و ناوچەکانی ئەلکەرخ و ئەلڕەسافە لە بەغدا دۆزیوەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراقیش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی گەشت لێدان و پشکنینی بەرفراوانی یەکەکانی لەشکری١٤ی پیادەی سوپا لە پارێزگای ئەلئەنبار بۆ پاکتاوکردنی ئەو ناوچانەی هێشتا پاشماوەی تیرۆریستانی داعشیان تێدایە، هەمارێکی گەورەی چەکەمەنی داگری چەشنی جۆراوجۆری بۆمب، گولـلە هاوەن و مووشەکی شانهاوێژ ، دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا.