حەوت کوژراو و بریندار لە تەقینەوەکەی باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i356604-حەوت_کوژراو_و_بریندار_لە_تەقینەوەکەی_باکووری_ئێراق
تەقینەوەی بۆمب لە باشووری شەرقات لە پارێزگای "سەڵاحەدین" هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق، دوو کوژراو و پێنج برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2019 09:06 Asia/Tehran
  • حەوت کوژراو و بریندار لە تەقینەوەکەی باکووری ئێراق

تەقینەوەی بۆمب لە باشووری شەرقات لە پارێزگای "سەڵاحەدین" هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق، دوو کوژراو و پێنج برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم؛ بۆمبی قەراخ جادەیی نزیک بە گوندی "الخانوکه" لە باشوری شاری "الشرقاط" تەقیوەتەوە.

نۆهەمی دێسەمبەری ڕابردوویش تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری "تەکریت"ی پارێزگای "سەڵاحەدین"ی ئێراق لانیکەم ٣ کوژرا و ١٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.

وێڕای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دێسەمبەری ٢٠١٧ هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا بوونی هەیە و بەشێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

سوپا، هێزە ئەمنییەکان و بەسیجی جەماوەریی ئێراق (هێزەکانی حەشدی شەعبی)  لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا تا ئێستا توانیویانە بەشێکی زۆر لە پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بگرن و ژمارێکیش بکوژن.