بوونی زیاتر لە١٢هەزار قوربانی لە٢٠٠گۆڕی بەکۆمەڵی داعش لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i367977-بوونی_زیاتر_لە١٢هەزار_قوربانی_لە٢٠٠گۆڕی_بەکۆمەڵی_داعش_لە_ئێراق
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، ١٢ هەزار تەرمی قوربانیانی تاوانکارییەکانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە زیاتر لە٢٠٠گۆڕی بەکۆمەڵدا دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2019 13:50 Asia/Tehran
  • بوونی زیاتر لە١٢هەزار قوربانی لە٢٠٠گۆڕی بەکۆمەڵی داعش لە ئێراق

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، ١٢ هەزار تەرمی قوربانیانی تاوانکارییەکانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە زیاتر لە٢٠٠گۆڕی بەکۆمەڵدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی فارس، "عەلی بەیاتی" ئەندامی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق وتی: زۆربەی گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکان لەو ناوچانە بووە کە پێشتر لەلایەن داعیشەوە داگیرکراون.

بەقسەی عەلی بەیاتی پتر لە حەوت هەزار کەسیش لەلایەن داعشەوە رفێندراون و ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕفێندرانی هەزار و٢٠٠تورکمان بۆ وێنە ٦٠٠ ژن و کچ و ١٢٠منداڵی تۆمار کردووە.

گرووپی ترۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤، بەپاڵپشتیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە رۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان بەهێرش کردنەسەر عێراق، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە باکوری و رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی لەڕادەبەدەری ئەنجامدا.