میسر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق ئیدانە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383327-میسر_ھێرشەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_عێراق_ئیدانە_دەکات
وەزارەتی دەرەوەی میسر ھێزشەکانی تورکیای بۆ سەر خاکی عێراق بە بەزاندنی سنووری وڵاتێکی دراوسێ لێکداوەتەوەو ئیدانەی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2020 17:41 Asia/Tehran
  • میسر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق ئیدانە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی میسر ھێزشەکانی تورکیای بۆ سەر خاکی عێراق بە بەزاندنی سنووری وڵاتێکی دراوسێ لێکداوەتەوەو ئیدانەی کردووە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و خەوشاندنی سەروەریی ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.

لەبەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر ئاماژە بەوەش دراوە کە، وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەو ھەڵوێستانەی تورکیا رەت دەکاتەوە و بە ھۆکارێک لە ئاراستەی تێکچوونی زیاتری ئاسایشت و سەقامی ناوچەکەی دەزانێت.

وەزارەتی دەرەوەی میسر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لە بەرامبەر ئاوا کردەوەگەلێکی پێشێلکارانەدا پشتیوانی خۆمان بۆ عێراق و گەلەکەی و حکومەتەکەی دەردەبڕین.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسردا هاتووە:  داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە کاربکەن بۆ رێزگرتن لە سەروەریی عێراق بەشێوەیەکی دیپلۆماسیانە و کرداری.