جەختی نوێنەرێکی عێراقی لە سەر دەست ھەبوونی ئەمریکا لە تەقینەوەکانی ئوردوگای «ئەلسەقەر»
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384384-جەختی_نوێنەرێکی_عێراقی_لە_سەر_دەست_ھەبوونی_ئەمریکا_لە_تەقینەوەکانی_ئوردوگای_ئەلسەقەر
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: بەڵگەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەمریکا لە تەقینەوەکانی بنکەی «ئەلسەقەر» دەستی ھەبووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2020 03:00 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەرێکی عێراقی لە سەر دەست ھەبوونی ئەمریکا لە تەقینەوەکانی ئوردوگای «ئەلسەقەر»

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: بەڵگەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەمریکا لە تەقینەوەکانی بنکەی «ئەلسەقەر» دەستی ھەبووە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە بنکەی «ئەلسەقەر»ی باشووری بەغدا و مۆڵگەی پۆلیس و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ڕووی دا.

«کاتع ڕکابی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی «بەغدا ئەلیەوم» ڕایگەیاند: ئەوەی وا بۆ کردنە ئامانجی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ڤێزەکانی ئاسایشتی عێراق کەڵک لە تەقاندنەوە وەردەگرێت، ھەر ئەوەیە کە فڕۆکەی لە بەر دەست دایە، ئەوەی وا پەنجەی تاوانی بۆ ڕاکێشراوەو بە دیاری کراوی ھەمان ئەمریکایە.

ڕکابی وتیشی: ئەم جۆرە تەقاندنەوانە کە لە بنکەکانی نزیک ناوچە ئاوەدانەکان ڕوو دەدەن، گرفتی زۆریش بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروست دەکەن.

کۆمەڵێک لە نوێنەرانی ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراقیش ڕۆژی دووشەممە تەقینەوەکانی بنکەی «ئەلسەقەر»یان بۆ ھێرشە ئاسمانی و موشەکییەکانی ئەمریکا گەڕاندەوە.