جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی دیاریکراودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385090-جەختی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لە_سەر_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_پێشوەختە_لە_کاتی_دیاریکراودا
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەم وڵاتە بەو پەڕی ھێزەوە ھەوڵ دەدات ھەتا ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لەکاتی دیاریکراودا بەرپا بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2020 23:59 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی دیاریکراودا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەم وڵاتە بەو پەڕی ھێزەوە ھەوڵ دەدات ھەتا ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لەکاتی دیاریکراودا بەرپا بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی لێژنەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، وەزیران و فەرماندەرانی ئاسایشتیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە، بەپێی ئەو بەڵێنانەی کە بە کۆتلە سیاسییەکانی عێراقی داوە، بەڵێنمەندە بە بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان.

کازمی داوای لە لێژنەی ھەڵبژاردن کرد کەڕەوتی ھەوڵەکانیان بۆ تۆکمەکردنی ڕەوتی ھەڵبژاردن خێراتر بکەنەوە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کە لەو ئەرکانەی کابینەکەی دێتە ئەژمار شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ ڕاگەیاندووە.

دوایین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ١٢ی مای ٢٠١٨ بەڕێوەچوو.