تاوسەندنی جوڵەی داعش لە 3 پارێزگەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385747-تاوسەندنی_جوڵەی_داعش_لە_3_پارێزگەی_عێراق
یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی گوتی ، پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و سەلاحەدین لە رۆژانی رابردوودا شایەتی جوڵەی تاقمی تیرۆریستیی داعش بوونە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2020 10:28 Asia/Tehran
  • تاوسەندنی جوڵەی داعش لە 3 پارێزگەی عێراق

یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی گوتی ، پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و سەلاحەدین لە رۆژانی رابردوودا شایەتی جوڵەی تاقمی تیرۆریستیی داعش بوونە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، عەلی ئەلحسێنی ئەمڕۆ گوتی ، داعشیەکان ھیچ ھەڵمەتێکی تیرۆریستیی بێ داکۆکیی بیانی ئەنجام نادەن و ھەندێ وڵات ئێستاش پشتگری لە داعش دەکەن . 

حسێنی گوتیشی ، ئەگەر لە باری ئاسایشییەوە لە ھەندێ پارێزگا کارێک نەکرێ ، تیرۆریستانی داعش ھەروا درێژە ئەدەن بە تاوانکاریەکانیان . 

ئەم بەپرسەی حەشی شەعبی بە ئاماژە بەوەی کە داعش ھێرش دەکاتە سەر ھەندێ ئاوایی و لە حەشارگەکان خۆێ دەشارێتەوە گوتی ، دەبێ لە ھەڵمەتێکدا سێ پارێزگەی دیالە  کەرکوک و سەلاحەدین لە داعش پاکتاو و شێوازەکانی یارمەتیدانی داعش ئاشکرا بکرێت .