حکومەتی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386470-حکومەتی_عیراق_پرۆژە_یاسای_بودجەی_٢٠٢٠ی_پەسەند_کرد_و_ڕەوانەی_پەرلەمانی_کرد
‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراقی پەسند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد بەمەبەستی پەسندکردنی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2020 16:39 Asia/Tehran
  • حکومەتی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد

‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراقی پەسند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد بەمەبەستی پەسندکردنی.

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە نووسینێکیدا ڕایگەیاند" بە مەبەستی رێکخستنی پرۆسەی خەرجکردن و دابینکردنی خەرجییە پێویستەکان بۆ سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ، وەک پابەندی حکوومەت بە بڕیاری پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ٢٠٢٠ پەسند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد".

دوێنێ شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی بودجەی ٢٠٢٠ باشە و هەنگاوێکە بەرەو سەقامگیریی پەیوەندییەکانی هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان".