پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386797-پڕۆژه_یاسای_بودجه_ره_وانه_ی_په_رله_مانی_عیراق_کرا
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، پڕۆژە یاسای بوجەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی ره‌وانه‌ی پەرلەمان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2020 18:02 Asia/Tehran
  • پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق کرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، پڕۆژە یاسای بوجەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی ره‌وانه‌ی پەرلەمان کرد.

 

له‌و باره‌وه‌ فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ تۆرهان موفتی نوێنەری حکومەتی فیدراڵی لە په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2020 گەیشتوەتە پەرلەمان.

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کیش له‌ په‌رله‌مانی عیراق، په‌رله‌مان له‌ زوترین کاتدا پرۆژه‌یاساکه‌ ده‌خاته‌ به‌رنامه‌ی کاره‌وه‌.به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی پار و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆکایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی و دواتر بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ عیراق تێنه‌په‌ڕێنرابوو، له‌ نۆ مانگی رابردووشدا حکومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ک له‌سه‌ر 12 ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو کاروباریی دارایی خۆی رێکخستبوو.