پرس و راوێژی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە گەڵ سەرۆکی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387360-پرس_و_راوێژی_باڵیۆزی_ئێران_لە_بەغدا_لە_گەڵ_سەرۆکی_عێراق
ئێرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ، رۆژی شەممە چاوی کەوت بە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 05:23 Asia/Tehran
  • پرس و راوێژی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە گەڵ سەرۆکی عێراق

ئێرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ، رۆژی شەممە چاوی کەوت بە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق .

بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئیرەج مەسجدی و بەرھەم ساڵح لەو دیدارەدا پێوەندیی دوو قۆڵی و گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانە لە عێراقیان تاووتوێ کرد . 

بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە سەرۆکایەتی عێراق دەریکرد ، دوو لایەن لەو دیدارەدا جەختیان کردەوە ، سەقام لە عێراق و تێپەڕین لە قەیرانەکانی ناوچەکە ، بۆ مسۆگەربوونی ئاشتی و ھەنگاونان بەرەو دەرفەت و ھەلەکانی گەشە وپێشکەوتن گرنگە .