بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی داعش لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبیەوە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387473-بەرپەرچ_درانەوەی_ھێرشی_داعش_لەلایەن_ھێزەکانی_حەشدی_شەعبیەوە_لە_ڕۆژھەڵاتی_عێراق
ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھێرشی بەھاوەنی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی عێراق بەرپەرچ دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 08:53 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی داعش لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبیەوە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھێرشی بەھاوەنی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی عێراق بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق«واع»، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دەستەیەک لە تیرۆریستانی داعش لە گوندی «ئەلمەعدان» سەربە ناحیەی «سەعدییە»ی پارێزگای «دیالە» دەستیان کرد بە بوردومانی بەھاوەن کە لە بەرامبەردا تیپی ١١٠ی حەشدی شەعبی مۆڵگەکانی داعشیان دایەبەر ھێرشی تۆپخانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێرشی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر مۆڵگەی تاقمی تیرۆریستی داعش ناچاری کردن ھەڵبێن و ئەو ناوچەیە چۆڵ کەن.

ھەر لەم کاتەدا «عەلی وائیلی» کارناسی کاروباری ئاسایشتیی عێراق سەبارەت بە جم و جوڵی ئانتریک کارانەی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی لە سەر سنوورەکانی عێراق و سووریا وشداریی داو ڕایگەیاند: لەوانەیە ئەمریکییەکان جارێکی تر بە بیانووی «بە ھەڵە پێکان» ھێزەکانی حەشدی شەعبی بکەنە ئامانج.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای سەرکەوتنەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بەسەر تاقمە تیرۆریستەکان لە عێراق، چەندین جار ئەم ھێزانەیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکان کردووەتە ئامانج.