کازمی: حەشدی شەعبی ڕێکخراوەیەکی نیشتیمانیی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388189-کازمی_حەشدی_شەعبی_ڕێکخراوەیەکی_نیشتیمانیی_عێراقە
سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای وەبیرھێنانەوەی ئەمەی کە حەشدی شەعبی ڕێکخراوەیەکی نیشتیمانیی عێراقە، لە سەر پێویستمەند نەبوونی وڵاتەکەی بە بوونی ھێزی بیانی لە خاکی عێراق پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 03:43 Asia/Tehran
  • کازمی: حەشدی شەعبی ڕێکخراوەیەکی نیشتیمانیی عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای وەبیرھێنانەوەی ئەمەی کە حەشدی شەعبی ڕێکخراوەیەکی نیشتیمانیی عێراقە، لە سەر پێویستمەند نەبوونی وڵاتەکەی بە بوونی ھێزی بیانی لە خاکی عێراق پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئینگلیسی زمان لە شاری لەندەن وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستمەند نەبوونی عێراق بە بوونی ھێزی بیانی لە خاکی ئەم وڵاتە وتی: وڵاتەکەی ھیچ پێویستییەکی بە ھێزی بیانی لە خاکی خۆی دانییە.

سەرۆک وەزیرانی عێراێ شەوی چوارشەممە لەدوا وێستگەی گەشتەکەی ئەورووپای گەییشتە لەندەن و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای بریتانیا لەوانە ھاوتاکەی واتە «بۆریس جۆنسۆن» و وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

کازمی بەرلەمە سەردانی وڵاتانی فەرەنساو ئاڵمانیاشی کردو لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتانەش سەبارەت بە پەیوەندیی سیاسی، ئابووری ، سەربازی و خەباتی دژی تیرۆریزم دیدارو وتووێژی کرد بوو.