51 کەس لە خۆپیشاندانی بەغدا بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388299-51_کەس_لە_خۆپیشاندانی_بەغدا_بریندار_بوون
لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ یەکشەممەی بەغدا ۳۷ خۆپیشاندەر و ۱۴ هێزی ئەمنی عێراق بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 18:19 Asia/Tehran
  • 51 کەس لە خۆپیشاندانی بەغدا بریندار بوون

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ یەکشەممەی بەغدا ۳۷ خۆپیشاندەر و ۱۴ هێزی ئەمنی عێراق بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایگەیاند: نارنجۆکێک لەناو خۆپیشاندەرانەوە فەوجێکی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدای کردوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ نارنجۆکێک (بۆمبی دەستی)کە دروستکراوی ناوخۆیی بووە لەناو خۆپیشاندەرانەوە ئاڕاستەی هێز ئەمنییەکان کرا کە  بەوهۆیەوە 37 خۆپیشاندەر و 14 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

لەشەوی رابردوەوە سەدان خۆپیشاندەر و گەنجی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو گەڕاونەتەوە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان و ناڕازین لە ئەنجام و دەستکەوتی "شۆڕشەکەیان" ، کە بوەتە هۆی کوژرانی 600 کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە.