نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق: ترەمپ و بایدێن ھیچ جیاوازییەکیان نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388704-نوێنەری_ھاوپەیمانیی_فەتحی_عێراق_ترەمپ_و_بایدێن_ھیچ_جیاوازییەکیان_نییە
نوێنەری «ھاوپەیمانیی فەتح» لە پەرلەمانی عێراق، ترەمپ و بایدێنی لەیەک جیاواز نەزانی و وتی: ھەر کامەیان ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ببەنەوە، ھیچ گەڵاڵەیەکیان پێ نییە ، ئەوە نەبێ لە ئاراستەی پیلانی زایونییەکان و پاوانخوازی لە عێراق و ناوچەکەدا بجوڵێنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2020 05:47 Asia/Tehran
  • نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق: ترەمپ و بایدێن ھیچ جیاوازییەکیان نییە

نوێنەری «ھاوپەیمانیی فەتح» لە پەرلەمانی عێراق، ترەمپ و بایدێنی لەیەک جیاواز نەزانی و وتی: ھەر کامەیان ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ببەنەوە، ھیچ گەڵاڵەیەکیان پێ نییە ، ئەوە نەبێ لە ئاراستەی پیلانی زایونییەکان و پاوانخوازی لە عێراق و ناوچەکەدا بجوڵێنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فازڵ جابر» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق تەنیا پاوانخوازیی بۆ پاڵێوراوانی پارتی دیموکرات و کۆماریخوازی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بە گرینگ زانی و پێی داگرت: بەڵام ئەوەی وا بۆ عێراق گرینگە کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتەیە.

«فارڵ جابر» وتی: ھێندەی کە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە خولی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکاو کۆتایی ھاتنی بەزاندنی سنووری ئاسمانیی عێراق بۆ ئەم وڵاتە گرینگە، سەرکەوتنی ترەمپ یان بایدێن گرینگ نییە.

«جابر» ھەروەھا قەیرانی عێراقی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە دەرەنجامی سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی ترەمپ لە ناوچەکەدا زانی.