جەختی ئێران و عێراق لە سەر گرینگایەتیی بەھێز کردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389034-جەختی_ئێران_و_عێراق_لە_سەر_گرینگایەتیی_بەھێز_کردنی_پەیوەندیی_دوو_قۆڵی
کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق و سەرۆکی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا جەختی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2020 21:49 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و عێراق لە سەر گرینگایەتیی بەھێز کردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی

کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق و سەرۆکی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا جەختی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موسا عەلیزادە تەباتەبایی» کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق و «ئیحسان عەوادی» سەرۆکی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە لە سەر ڕۆنرانی بناغەی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و ڕێگاکانی چالاک کردنی لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی دوو لایەنەو بەرنگار بوونەوەی مەترسییە ھاوبەشەکان پێیان داگرت.

ھەردووک لا ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ئاراستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە جەختیان کردو میکانیزمی ئاسۆی ھاوکارییەکانیان لە بوارەکانی دیکەش لێک دایەوە.