تەقینەوەی بۆمبا لە ڕۆژھەڵاتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389060-تەقینەوەی_بۆمبا_لە_ڕۆژھەڵاتی_عێراق
تەقینەوەی بۆمبا لە گونڕێکی پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق سێ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2020 12:04 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە ڕۆژھەڵاتی عێراق

تەقینەوەی بۆمبا لە گونڕێکی پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق سێ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە کە لە گوندی «خێڵانیە» لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری «میقدادیە»ی پارێزگای «دیالە» ڕووی دا سەربازێکی عێراقی گیانی لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

حەوتەی ڕابردووش چەکدارانی داعش وێرای ھێرش کردنە سەر گوندی «خێڵانیە» گەورەی ھۆزی «بەنی کەعب» یان قۆڵبەست کردو کوشتیان.

دەستەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بۆ ناس کردنی چەکدارانی حەشاردراوی داعش و دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە پارێزگای «دیالە» ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکردووە کە ھێشتاش بەردەوامە.