گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389290-گه_شته_ئاسمانییه_کانی_عێراق_و_وڵاتانی_ئه_وروپا_ده_ستپێده_کاته_وه
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند" مانگی داهاتوو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 04:32 Asia/Tehran
  • گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند" مانگی داهاتوو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌".

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکرده‌وه‌، دوای کاراکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی ئاسمانی عیراقی، بڕیاردراوه‌ وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م، گه‌شته‌کان راسته‌وخۆ له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌ریه‌ک له‌شاره‌کانی به‌رلین، دۆسلدۆرف، فرانکفۆرت، له‌نده‌ن، کۆپنهاکن ده‌ستپێبکاته‌وه‌. 

باسی له‌وه‌شکردووه‌، فه‌رمانکراوه‌ به‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌ سه‌ره‌کییه‌کان و بریکاره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ هاوڵاتیان بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌کانیان.

راشیگه‌یاند" بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بۆ کۆمپانیاکان، بڕیاردراوه‌ به‌کاراکردنه‌وه‌ی شێوازی پێشووی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌کان و پێشکه‌شکردنی ده‌رخسته‌ و خزمه‌تگوزاری زیاتر".