وەزیری بەرەڤانیی عێراق : ئێران لە شەڕی دژی داعش لە تەنیشتی ئێمەدا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389546-وەزیری_بەرەڤانیی_عێراق_ئێران_لە_شەڕی_دژی_داعش_لە_تەنیشتی_ئێمەدا_بوو
وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تەنیشتی عێراق دا وەستا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2020 10:50 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی عێراق : ئێران لە شەڕی دژی داعش لە تەنیشتی ئێمەدا بوو

وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تەنیشتی عێراق دا وەستا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جومعە عیناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانیی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی دیجلەی عێراق، لە بارەی گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ تاران وتی: ئێران وڵاتێکی دراوسێ و دۆستەو ئێمە پێکەوە پەیوەندییەکی ھەرە باشمان ھەیە.

ناوبراو وتیشی: ئێران لە سەردەمی شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە تەنیشتی ئێمەدا وەستاو بەشدارییەکی بەرفراوانی لە شەڕی دژی ئەم تاقمە تیرۆریستییە ھەبوو و خەڵک دەزانن کە ئێران بە گژ داعش دا چووە.

وەزیری بەرەڤانیی عێراق وتیشی: لەو گەشتە دۆستانەیەدا لەگەڵ پێنج کەس لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران داگری وەزیری بەرەڤانی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی و فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران و فەرماندەری لقی قودسی سپا دیدارو وتووێژم کردووە.