نوجەبای عێراق: تیرۆری شەھید فەخری زادە ھەنگاوێکی ترسنۆکانە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389710-نوجەبای_عێراق_تیرۆری_شەھید_فەخری_زادە_ھەنگاوێکی_ترسنۆکانە_بوو
وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق شەھید کرانی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد و تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی بە ھەنگاوێکی ترسنۆکانە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 22:18 Asia/Tehran
  • نوجەبای عێراق: تیرۆری شەھید فەخری زادە ھەنگاوێکی ترسنۆکانە بوو

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق شەھید کرانی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد و تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی بە ھەنگاوێکی ترسنۆکانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندازیار« نەسر ئەلشەمەری» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبای عێراق» شەوی شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا، تیرۆری «دکتۆرموحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانە کردو بە ھەنگاوێکی ترسنۆکانەی زانی.

ناوبراو شەھید بوونی دکتۆر «فەخری زادە»ی لە ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێرانی برا سەرەخۆشیی کرد.

«ئەلشەمەری» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لەو باوەڕەداین کە ئێرانی ئیسلامی بە بەردەوام کردنی خۆڕاگری و ڕاوەستانی ھێزمەندانە سەرکەوتوو دەبێت، وتیشی: ئەم وڵاتە لە بەر بڕوای «موحەممەدی و حسەینی» کە لە سەر بنەمای بڕواھەبوون بە ڤەھادەت ھەڵچنراوە، چەوسێنەران و موستەکبیران شکست پێ دێنێ.