جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر کەم کرانەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390186-جەختی_سەرۆک_کۆماری_عێراق_لە_سەر_کەم_کرانەوەی_ئاڵۆزی_لە_ناوچەکەدا
سەرۆک کۆماری عێراق داوای ھاریکاریی نێونەتەوەیی کرد بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکان و کەم کردنەوەی ڕادەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 22:27 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر کەم کرانەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا

سەرۆک کۆماری عێراق داوای ھاریکاریی نێونەتەوەیی کرد بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکان و کەم کردنەوەی ڕادەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: داخستنی ڕێگا لە سەر ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە بە نیازی تێکدانی سەقامی ناوچەکەن ، پێویستە.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی کرد: عێراق لە سەر بنەمای پێویستیی ھاریکاری کردنی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگاربوونەوەی گرفتە جۆربەجۆرەکانی جیھان و ھێزمەند کردنی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ھاوکاری و ھاوتەریبی لە ھەموو بوارێکداو وەدی ھاتنی بەرژەوەندیی ھاوبەش بۆ گەلان و وڵاتانی ناوچەکە ھەنگاو ھەڵدەگرێت.

«بەرھەم سااڵح» وتیشی: ھاوکاریی ھاوبەشی ناوچەیی ھاوڕێ لەگەڵ پێداگرتن لە سەر ڕەت کردنەوەی ھێرش و بەزاندنی سنوورو سەروەری، گرینگایەتیی وتووێژ، جوڵان بەرەو لای ھەل و دەرفەتی گەشانەوە بۆ بەھێزکردنی ھاوژینیی ئاشتیانە و پەیوەندی لە ناوچەکەو جیھان و داخستنی ڕێگا لە سەر تاقمە تیرۆریستەکان جۆرێکە لە ئەوبەرایەتی.