بەرھەم ساڵح: ھەڵوێستی عێراق دوور کەوتنەوە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390218-بەرھەم_ساڵح_ھەڵوێستی_عێراق_دوور_کەوتنەوە_لە_ئاڵۆزییەکانی_ناوچەکەیە
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد: ھەڵوێستی عێراق دوور کەوتنەوە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیەو ئەم وڵاتە دابەشکران قەبوڵ ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2020 02:45 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: ھەڵوێستی عێراق دوور کەوتنەوە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد: ھەڵوێستی عێراق دوور کەوتنەوە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیەو ئەم وڵاتە دابەشکران قەبوڵ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی عێراق بە سەر تیرۆریستانی داعش لە بەیاننامەیەک دا لە سەر پێویستیی پاراستنی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستان و ھەروەھا پاراستنی ئاسایشتی ئەم وڵاتە، جەختی کردو داوای شکست پێ ھێنانی بەرماوەکانی تیرۆریزمی کرد.

«بەرھەم ساڵح» لە سەر پێویستیی ڕەست پێ بوونی خەباتی دژی گەندەڵی، ھێزمەند کردنی دەستەڵاتی دەوڵەت، پتەوکردنەوەی دەستەڵاتی حکومەت لەمەڕ سەروەر کردنی یاساو داکۆکی لە ئاسایشت و سەقامی شارومەندی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی ھەوڵی بەردەوام بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی ناوچەیی کە زۆر جار ھاوڕێی دەرفەت قۆستنەوەی تاقمە تیرۆریستییەکانە بۆ وەدی ھێنانی ئامانجەکانی خۆیان و وتیشی: ھەڵوێستی عێراق لە خۆدوورخستنەوەی لە پێکدادانە ناوچەییەکان نەگۆڕە، چونکو ئەم بابەتە بناغەی ھاوکاریی ناوچەیی و نێونەتەوەییە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و بەرتەسک کردنەوەی ئەو تێکھەڵچوونانەی کە ھەڕەشە لە سەقامی ناوچەکە دەکات.