عێراق ھەنگاوێکی نامرۆڤانەی «ترەمپ»ی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390711-عێراق_ھەنگاوێکی_نامرۆڤانەی_ترەمپ_ی_شەرمەزار_کرد
دەوڵەتی عێراق ھەنگاوی نامرۆڤانەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەمەڕ لێخۆشبون لەو لەشکریانەی کە دەستیان لە قەڵاچۆی خەڵکی سڤلی عێراق دا بووە، شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2020 19:39 Asia/Tehran
  • عێراق ھەنگاوێکی نامرۆڤانەی «ترەمپ»ی شەرمەزار کرد

دەوڵەتی عێراق ھەنگاوی نامرۆڤانەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەمەڕ لێخۆشبون لەو لەشکریانەی کە دەستیان لە قەڵاچۆی خەڵکی سڤلی عێراق دا بووە، شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڕیارەکەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەمەڕ ئازادکردنی چەند سەربازێکی ئەمریکی کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا، دەستیان لە کوشتنی ١٤ هاوڵاتیی سڤیلی عێراقیدا هەبوو، شەرمەزار کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ دیسامبەر لە لەڕاگەیاندراوێکد جەختی لەوە کردەوە کە، ئازادکردنی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی کە بە تاوانی کوشتنی عێراقییەکان حوکمدرابوون، پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند:ئەو سەربازانە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا چواردە هاوڵاتیی سڤیلی عێراقیان کوشتووە و چەندین کەسی تریشیان بریندارکردووە، هەر ئەوکاتیش ڕوداوەکە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا سەرکۆنەکراوە، کەچی وادیارە ترەمپ لە کاتی بڕیاردانەکەی بۆ ئازادکردنی ئەو تاوانبارانە ئاستی دڕندایەتیی تاوانەکەی لەبەرچاونەگرتوون.

ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ پابەندییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە مافی مرۆڤ و دادپەروەری و یاسا یەکناگرێتەوە و عێراق لە ھەوڵی ئەوە دەدات کە حکومەتی ئەمریکا چاو بە بڕیارەکەدا بخشێنێتەوە.