ھەڵکوتانە سەر دوو کاروانی لۆجیستیکیی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390716-ھەڵکوتانە_سەر_دوو_کاروانی_لۆجیستیکیی_ھێزەکانی_ئەمریکی_لە_عێراق
دوو کاروانی لۆجیستیکیی ھێزەکانی ئەمریکی لە پارێزگای بابلی عێراق کەوتنە بەر ھێرشی کەسانی نەناسراو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2020 03:59 Asia/Tehran
  • ھەڵکوتانە سەر دوو کاروانی لۆجیستیکیی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق

دوو کاروانی لۆجیستیکیی ھێزەکانی ئەمریکی لە پارێزگای بابلی عێراق کەوتنە بەر ھێرشی کەسانی نەناسراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی «سابیرین نیوز» لە پاش ئەو ھەڵمەتە یڵێسەی ئاگر لە ھەردووک گەڵاڵەکەی ھەڵگری کەلی و پەلی پێویست بۆ ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە ناوچەی «ئەلدولعی»ی سەربە پارێزگای بابل بەرز بووەوە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە تەقینەوەی ھاوچەشنی زۆر لە سەر ڕێگای کاروانە سەربازییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق دا ڕووی داوە.

ئەم ھێرش و ھەڵمەتانە لە ئاراستەی تەنگ پێ ھەڵچنین بە ھێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر ئەنجام دەگرن بۆ ناچار کردنیان بە چۆڵ کردنی خاکی عێراق.

زۆرێک لە خەڵک و لایەنەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکین لە خاکی عێراق و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیاسایەکی لە بارەی کشانەوەی چوونە دەرەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.