جەختی وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر ڕۆڵی ئەم وڵاتە و ئێران و وڵاتانی عەرەبی لە مەڕ پاراستنی ناوچەی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391930-جەختی_وەزیری_دەرەوەی_عێراق_لە_سەر_ڕۆڵی_ئەم_وڵاتە_و_ئێران_و_وڵاتانی_عەرەبی_لە_مەڕ_پاراستنی_ناوچەی_کەنداوی_فارس
وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵی ئێران و عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لە مەڕ پاراستنی ناوچەکە پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2021 22:28 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر ڕۆڵی ئەم وڵاتە و ئێران و وڵاتانی عەرەبی لە مەڕ پاراستنی ناوچەی کەنداوی فارس

وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵی ئێران و عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لە مەڕ پاراستنی ناوچەکە پێی داگرت.

«فۆئاد حسەین» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: تاقمی تیرۆریستی داعش بە دەستەڵاتەوە لە ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق خەریکی جم و جوڵەو ئەم ھەڕەشە نێوخۆییە ھێشتاش ھەر نەڕەویوەتەوە.

ناوبراو وتیشی: بەردەوامیی ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس شوێن لە سەر دۆخی ئاسایشتی و نێوخۆیی لە عێراق دادەنێت.

«فۆئاد حسەین» بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس و ئێران نەگۆڕە، وتیشی: تێگەییشتنی ئێمە لەم پەیوەندییە لەگەڵ تێگەییشتنی ڕۆژئاوا جیاوازە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: ئێران و وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس و عێراق دەتوانن ڕۆڵێکی گرینگ لە مەڕ پاراستنی ناوچەکە بگێڕن.

وتیشی: ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بەشێکە لە سیاسەتی عێراق و نزیکایەتی و پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستان کاریگەرییەکی ئەرێنیی دەبێت.

«فۆئاد حسەین» وتیشی: ئێمە پێویستمان بە ڕەوشتێکی ئاسایشتیی ھاوبەشە لە کەنداوی فارس دا و ئەمەش پێویستمەندی بوونی پەیوەندییەکی ئاساییە لەنێوان وڵاتان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.