سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دیداری کرد
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بۆ لێکدانەوەی بەستێنی ھاوکاریی دادەڤانی و مافەوانیی نێوان دوو وڵات دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دانوستانەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق، دوای پێشوازیی فەرمیانەی ڕێزدار «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ، لە بارەی پرسە ھاوبەشەکان و پەیوەندیی دوو لایەنە پێکەوە وتووێژیان کرد.
ھەردووک لا لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی پەرە پێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆر، لەوانە گۆڕینەوەی ئەزمون ، کاراکردنی لێک گەیین نامەکان و ڕێککەوتنە گرێدراوەکان و ھاوکاری و ڕێکخستن لە ڕووی دادەڤانی و مافەوانییەوە پێیان داگرت.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە خەڵک و دەوڵەتی عێراق، لە سەر پشتگریی ھەمەلایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق لەمەڕ خەباتی دژی تیرۆریزم، چەسپێندرانی پاوەجێیی، پاراستنی سەروەریی وڵات و ئاسایشتی شارومەندانی عێراق لە ھەمبەر تەنگژەوگرفتەکان پێی داگرت.
ڕێزدار «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە گەشتەکەی سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق، تیشکی خستە سەر ئەم بابەتەی کە وڵاتانی ناوچەکە ئەرکێکی قورسیان لە مەڕ پەڕینەوە لە قەیران و ئاڵۆزییەکان و چارەسەریی گرفتەکان لەسەر شانەو وتیشی: ڕێکخستنی ھەوڵەکان لە ئاراستەی دۆزینەوەی خاڵی ھاوبەش و کارا بۆ پتەوکردنەوەی سەقام و پاوەجێیی لە ناوچەکەدا لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا گەلێک پێویستەو لادانی بۆ نییە.