دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ پاشمیری ئەبوزەبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392814-دیداری_سەرۆک_کۆماری_عێراق_لەگەڵ_پاشمیری_ئەبوزەبی
ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق باسی دیدارو وتووێژی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەگەڵ پاشمیری ئەبوزەبیی کردووە لە ئیمارات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2021 18:27 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ پاشمیری ئەبوزەبی

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق باسی دیدارو وتووێژی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەگەڵ پاشمیری ئەبوزەبیی کردووە لە ئیمارات.

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق «واع» ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە گەشتێکی کاری دا بۆ ئیمارات لەگەڵ «موحەممەد بن زییید» پاشمیری ئەم وڵاتە دیداری کردو لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی دو لایەنە لە ئاراستەی دابین کرانی بەرژەوەندیی ھەردووک وڵات پێی داگرت.

پاشمیری ئەبوزەبیش لە لێدوانێکدا جێ و شوێنی عەرەبی و ستراتژیی عێراقی بە ھەرە گرینگ زانی و تامەزرۆیی و داکۆکیی وڵاتەکەی بۆ دامەزرانی ئاسایشت، سەقام و پاراستنی دەستەڵات لە عێراق دا ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گرینگایەتیی داکۆکی لە وتووێژ بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و پتەوکردنەوەی بناغەی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکە، پشتگری لە گەشەی جەماوەر و بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ھەردووک وڵاتەکە لەو بابەتانەی دیکە بوون کە لە نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات لە دیدارەکەدا باسی کراوە.