بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ھەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393422-بزووتنەوەی_نوجەبای_عێراق_ھەڕەشە_لە_ئەمریکا_دەکات
بزووتنەوەی نوجەبا لە کاردانەوە بە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی موقاوەمە لە سنووری سووریا و عێراق، ڕایگەیاند ئەگەر دەوێرن ڕاستەوخۆ لەگەڵ موقاوەمە شەڕ بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2021 10:20 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ھەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

بزووتنەوەی نوجەبا لە کاردانەوە بە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی موقاوەمە لە سنووری سووریا و عێراق، ڕایگەیاند ئەگەر دەوێرن ڕاستەوخۆ لەگەڵ موقاوەمە شەڕ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد، نەسر شەمەری جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی موقاوەمەی  ئیسلامیی نوجەبا  کاردانەویە نیشاندا بە هێرشی سەربازیی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی موقاوەمە لە سنووری عێراق و سووریا .

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر هەندێک لە بنکەکان لە سنووری سووریا و عێراق نیشانەی  بێ دەسەڵاتی ئەوان لە بەرەوڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گرووپەکانی موقاوەمە و هەروەها شکستی ئەوانە.

شەمەری راشیگەیاند: ئەو هێرشانە وەڵامی توندی گرووپەکانی موقواوەمەی بەدواوە دەبێت.