لە باکووری عێراق ، حەشدی شەعبی بەرپەرچی پەلاماری داعشی دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393787-لە_باکووری_عێراق_حەشدی_شەعبی_بەرپەرچی_پەلاماری_داعشی_دایەوە
هێزەکانی حەشدی شەعبی شەوی رابردوو لە پارێزگەی سەلاحەدین بەرپەرچی پەلاماری پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشی دایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2021 03:45 Asia/Tehran
  • لە باکووری عێراق ، حەشدی شەعبی بەرپەرچی پەلاماری داعشی دایەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبی شەوی رابردوو لە پارێزگەی سەلاحەدین بەرپەرچی پەلاماری پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشی دایەوە .

بە پێی هەواڵی سابرین نیوز ، تیپی 41 ی گوردانەکانی عەسایەبی ئەهلی حەق سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی پەلاماری پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشی لە نزیک گوندی تەل زەهب لە باشووری سەلاحەدینی بەرپەرچدایەوە .

ئەم میدیا عێراقیە ئاماژەی نەکردووەتە ژماری کوژراوان و بریندارانی تیرۆریستانی داعش .

عێراق لە ساڵی 2017 ی زایینی دوای سێ ساڵ شەڕ ، سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند بەڵام شانە پەرتوبڵاوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستیە ئێستاش لە هەندێ ناوچەی پارێزگاکانی دیالە ، کەرکوک ، نەینەوا ، سەلاحەدین ، ئەنبار و بەغدا چالاکن .