سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھالی حەق: عێراق پێویستی بە مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395065-سکرتێری_گشتیی_عەسائیبی_ئەھالی_حەق_عێراق_پێویستی_بە_مانەوەی_لەشکریانی_ئەمریکی_نییە
سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھالی حەقی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بارەی پێویستمەندییان بە لەشکرییانی ئەمریکی وتی: عێراق پێویستی بە مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی نییەو ئاوا قسەگەلێک سوکایەتی کردنە بە ھێزە چەکدارەکانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2021 09:41 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھالی حەق: عێراق پێویستی بە مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی نییە

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھالی حەقی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بارەی پێویستمەندییان بە لەشکرییانی ئەمریکی وتی: عێراق پێویستی بە مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی نییەو ئاوا قسەگەلێک سوکایەتی کردنە بە ھێزە چەکدارەکانی عێراق.

«قەیس خەزعەلی» شەوی پێنج شەممە دوای خولی سێھەمی دانوستانە ستراتژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی توییتێک بەرامبەر بەم وتووێژانە کاردانەوەی پیشان داو نووسی: نابێ بھێڵین دەمریکا پێشمەرجەکانی خۆی بە سەر عێراق دا بسەپێنێت.

ناوبراو لە کاردانەوە بەرامبەر بە وتەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق لە بارەی پێویستیی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی وتیشی: قسەکردن لە بارەی پێویستمەندی بە لەشکریانی بیانی سوکایەتی کردنە بە پێکھاتە سەربازی و ئاسایشتییەکان و لە سەرەوەی ھەمووشیانەوە ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبی، چونکو عێراق پێویستی بە ھێزی بیانی نییە.

«خەزعەلی» بوونی ھێزەکانی ئەمریکیی بە داگیرکاری ناوبردو باشترین ڕێگای بۆ ھێزمەند کرانی ھێزی ئاسمانیی عێراق و تەیارکردنی ھێزی ئاسمانی و ڕاھێنانی فڕۆکەوانان و دابین کردنی فڕۆکەکانی (ئێف_١٦)یە نەک پشتبەستن بە ھێزی بیانی.